سورەت 8 · جوزء 10

سورة الأنفال · 8:71

وَإِنْ يُرِيدُوا خِيَانَتَكَ فَقَدْ خَانُوا اللَّهَ مِنْ قَبْلُ فَأَمْكَنَ مِنْهُمْ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

خۆ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خیانه‌ت و پیلان دژ به تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) بگێڕن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر خیانه‌تیان له خوا کردووه (به‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ بڕیارداوه‌)، ئینجا خوا ده‌سه‌ڵاتی لێسه‌ندن و ئێوه‌ی زاڵ کرد به‌سه‌ریاندا، بێگومان خوا زانایه (به پیلانیان) و دانایه (به چۆنیه‌تی سنوور دانان بۆیان).

تەفسیر

ئەی موحەممەد ئەگەر دیلەکان بەموسڵمان بوونی سەر زارەکیان دەیانویست فڕت وفێل وخیانەتت لێ بکەن، ئەوا پێشتریش لەگەڵ خوا خیانەتیان کرد (چونکە بتپەرست بوون)، ئەوسا خوای گەورەش ئێوەی سەرخست بەسەریاندا، ئەوەی کوژرا کوژرا وئەوەشی بەدیل گیرا بەدیل گیرا، ئەوا باچاوەڕوانی ھاوشێوەی ئەم شکستەیان بکەن ئەگەر جارێکی تر بگەڕێنەوە سەر کاری پێشوویان، بێگومان خوای گەورە زانا وشارەزایە بەدروستکراوەکانی وە بەزانایە کەچی شتێکیش بەرژەوەندی ئەوانی تێدایە، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەڕێوەبردنی دروستکراوەکانیدا

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە