سورەت 8 · جوزء 10
سورة الأنفال · 8:70
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِمَنْ فِي أَيْدِيكُمْ مِنَ الْأَسْرَىٰ إِنْ يَعْلَمِ اللَّهُ فِي قُلُوبِكُمْ خَيْرًا يُؤْتِكُمْ خَيْرًا مِمَّا أُخِذَ مِنْكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): به‌و دیلانه بڵێ که له‌به‌ر ده‌ستاندان، ئه‌گه‌ر خوا خێر له دڵه‌کانتاندا به‌دی بکات، ئه‌وه زۆر له‌وه باشترتان پێ ده‌به‌خشێت که لێتان وه‌رگیراوه، (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن) لێتان خۆش ده‌بێت، خوایش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر بەو دیلە بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە لە ڕۆژی بەدردا کەوتنە دەستتان و بە دیل گرتتان: ئەگەر خوای گەورە بزانێ کە مەبەستی خێر و نیەتی چاکە لە دڵ و دەروونتاندا ھەیە ئەوا خوای گەورە لەوەی کەلێتان وەرگیرا باشترتان دەداتێ، کەوابێت زویر و دڵ تەنگ مەبن لەوەی لێتان وەرگیراوە، وە گوناھە پێشووەکانیشتان دەبورێت، وە خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبەیان کرد و گەڕانەوە بۆ لای خۆی، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان، ئەوە بوو بەڵێنی خوای گەورە ھاتەدی بۆ عەباسی مامی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە و سلم) و جگە لەویش کە لە نێو دیلەکاندا بوون و موسڵمان بوون.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە