سورەت 8 · جوزء 10
سورة الأنفال · 8:72
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ آوَوْا وَنَصَرُوا أُولَٰئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يُهَاجِرُوا مَا لَكُمْ مِنْ وَلَايَتِهِمْ مِنْ شَيْءٍ حَتَّىٰ يُهَاجِرُوا ۚ وَإِنِ اسْتَنْصَرُوكُمْ فِي الدِّينِ فَعَلَيْكُمُ النَّصْرُ إِلَّا عَلَىٰ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ ۗ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردووه‌و تێکۆشاون له پێناوی ئاینی خوادا به خۆیان و ماڵ و سامانیانه‌وه، ئه‌وانه‌ش که پێشوازیان له کۆچبه‌ران کرد‌و له‌ماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان کردنه‌وه و پشتگیریان کردن، ئا ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوانی هه‌ندێکی تریانن، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کۆچیان نه‌کردووه، ئه‌وه بۆتان نیه پشتگیریان بکه‌ن له‌هیچ شتێکدا هه‌تا ئه‌وانیش کۆچ ده‌که‌ن (بۆ به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلام)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماندارانه‌ی (که کۆچیان نه‌کردووه) داوای یارمه‌تی و پشتگیریان له ئێوه کرد بۆ سه‌رخستنی ئاینی ئیسلام، ئه‌وه پێویسته له‌سه‌رتان بکه‌ن، جگه له‌سه‌ر ئه‌و عه‌شره‌ت و لایه‌نه‌ی که‌له نێوان ئێوه و ئه‌واندا په‌یمانێک هه‌بێت (ئه‌و په‌یمانه مه‌شکێنن)، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
تەفسیر
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێنا بەخوا و پێغەمبەرەکەیان بەڕاست دانا، وە کاریان بەشەریعەتەکەی کرد، وە لە وڵاتی بێباوەڕانەوە کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئیسلام، یان بۆ جێگایەکی تر کە بە دڵنیایی خوایان تێدا دەپەرست، وە بە بەخشینی ماڵ و سەروەت و سامان و گیانی خۆیان لە پێناو بەرزی و وشەی (اللە) دا جیھادیان کرد و تێکۆشان، وە ئەوانەیش کە لە جێگا و ماڵەکانی خۆیاندا جێگایان کردنەوە و حەواندنیانەوە، وە بوونە پشتیوان و دۆست و سەرخەریان، ئەو کۆچەریانە لەگەڵ ئەوانەیش کەبوونە پشتیوان و یارمەتیدەریان لە دانیشتوانی شاری مەدینە ھەندێکیان دۆست و پشتیوان ھەندێکی تریانن لەسەرخستن و یارمەتی و کۆمەک کردنی یەکتری، وە ئەو کەسانەیش باوەڕیان ھێنا بە خوا و ھەر لەمەککەیش مانەوە و کۆچیان نەکرد بۆ مەدینە -ئەی باوەڕداران- ئەوە لەسەرتان نییە کەیارمەتیان بدەن و بیانپارێزن تاوەکو ئەو کاتەی ئەوانیش کۆچ دەکەن لە پێناو خوای گەورە، خۆ ئەگەر بێباوەڕان زوڵم و ستەمیان لێکردن، ئەوانیش داوای یارمەتی و کۆمەکیان لە ئێوە کرد، ئەوا یارمەتیان بدەن و سەریان بخەن بەسەر دوژمنەکانیاندا، مەگەر دژی ئەو بێباوەڕانە نەبێت کە لە گەڵ ئێوە پەیمانیان ھەیە، ئەو کاتە نابێت ئێوە یارمەتی ئەو باوەڕدارانە بدەن دژ بەوانەی کە پەیمانتان ھەیە لە گەڵیاندا، خوایش بە ھەموو کردوەکانتان بینایە، ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەی ئێوەی لاشاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە