سورەت 8 · جوزء 10
سورة الأنفال · 8:43
إِذْ يُرِيكَهُمُ اللَّهُ فِي مَنَامِكَ قَلِيلًا ۖ وَلَوْ أَرَاكَهُمْ كَثِيرًا لَفَشِلْتُمْ وَلَتَنَازَعْتُمْ فِي الْأَمْرِ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ سَلَّمَ ۗ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ
کاتێک خوا ئه‌وانی له خه‌ونتدا به‌که‌م نیشان ئه‌دایت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانی به‌ژماره‌یه‌کی زۆر نیشانی بدایتایه ئه‌وه ئێوه لاواز ده‌بوون و تووشی نه‌هامه‌تی و کێشه ده‌بوون له باره‌ی جه‌نگ کردنه‌وه، به‌ڵام خوا به سه‌لامه‌تی و سه‌رکه‌وتوویی له‌و ترس و کێشه‌یه ڕزگاری کردن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانایه به‌هه‌رچی له‌ناو دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو نیعمەتانە بکە کە خوای گەورە ڕژاندویەتی بەسەر تۆ و بەسەر باوەڕداراندا، کاتێک خوای گەورە بتپەرست و موشریکەکانی لە خەوندا پیشاندایت ژمارەیان کەم بوو، تاوەکو ھاوەڵانی لێ ئاگادار بکەیت، ئەوانیش دڵیان خۆش بوو بەو ھەواڵە خۆشە، وە ورەیان بەھێز بوو لەسەر ڕووبەڕوبونەوەی دوژمن و شەڕکردن لەگەڵیان، ئەگەر بھاتایە خوای گەورە لەخەونەکەدا ژمارەی موشریکەکانی زۆر نیشان بدایتایە ئەوا ورەی ھاوەڵان لاواز دەبوو، وە دەترسان لەشەڕ کردن لەگەڵیان، بەڵام خوای گەورە بەدووری گرتن لەوە و نەیھێشت تووشی شکست ببن، بۆیە لەبەر چاوی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بەکەم نیشانیدان، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە بەوەی لەدڵ و دەرووندایە، وە بەوەش دەروون و ناخەكان دەیشارنەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە