سورەت 8 · جوزء 10
سورة الأنفال · 8:42
إِذْ أَنْتُمْ بِالْعُدْوَةِ الدُّنْيَا وَهُمْ بِالْعُدْوَةِ الْقُصْوَىٰ وَالرَّكْبُ أَسْفَلَ مِنْكُمْ ۚ وَلَوْ تَوَاعَدْتُمْ لَاخْتَلَفْتُمْ فِي الْمِيعَادِ ۙ وَلَٰكِنْ لِيَقْضِيَ اللَّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولًا لِيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَنْ بَيِّنَةٍ وَيَحْيَىٰ مَنْ حَيَّ عَنْ بَيِّنَةٍ ۗ وَإِنَّ اللَّهَ لَسَمِيعٌ عَلِيمٌ
کاتێک ئێوه له دامێنی خواری شیوه‌که و نزیکتر بوون به مه‌دینه و ئه‌وانیش له سه‌ره‌وه‌ی شیوه‌که‌وه بوون و دوورتر له مه‌دینه، کاروانه‌که‌ش له‌خوارترتانه‌وه بوو، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیار‌و به‌ڵێنتان بدایه به‌یه‌کتر بگه‌ن له‌وکات و شوێنه‌دا ئه‌وه دوو به‌ره‌کی له‌نێوانتاندا دروست ده‌بوو، به‌ڵام خوا ده‌یه‌وێت بارودۆخێک پێش بهێنێت که بڕیاری له‌سه‌ردراوه (که سه‌رکه‌وتنی موسوڵمانانه و شکستی بێ باوه‌ڕانه)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو بچێت و به‌هانه‌ی نه‌مێنێت ئه‌وه‌ی که له زانستی خوادا له‌ناوچووه و بۆ ئه‌وه‌ی بژی له‌سه‌ر به‌رچاو ڕوونی و به‌ڵگه، ئه‌وه‌ی له زانستی خوادا ده‌ژی له‌سه‌ر دینداری (سه‌رئه‌نجامی شه‌ڕی به‌در بۆ ئه‌وه بوو تا باوه‌ڕو بێ باوه‌ڕی بۆ هه‌ردوولا ڕوون بێت)و بێگومان خوا بیسه‌رو زانایه.
تەفسیر
ئەو ڕۆژەتان لەبیر بێت کە ئێوە لەلای داوێنی شیوەکە و نزیک مەدینە بوون، وە بتپەرست و موشریکەکانیش لە داوێنی دوور کە دەکەوێتە ڕووی مەککەوە دامەزراو بوون، وە کاروانەکەیش لە خوارەوەی ئێوەوە بوو، کە دەکەوێتە ڕووی کەناری دەریای سوورەوە، ئەگەر بھاتایە ئێوە و بتپەرستەکان بەڵێنتان بە یەکتر بدایە کە لەبەدر بەیەک بگەن ئەوا ھەندێکتان ناکۆک دەبوون لەگەڵ ھەندێکی ترتان، بەڵام خوای گەورە ئێوە و ئەوانی لەبەدر بەبێ بەڵێن لە یەک وەرگرتن کۆکردەوە، تاوەکو بڕیارێک کەلای خوا بڕاوەتەوە بێنێتە دی، ئەویش سەرخستنی باوەڕداران و شکستی بێباوەڕان و سەربەرزی ئاینەکەی و زەلیلی شیرک و ھاوەڵ بڕیاردانە، تاوەکو ئەوەی دەبێت بمرێ و تیابچێ دوای ئیقامەی حوججە لەسەریان بەسەرکەوتنی باوەڕداران بە سەریاندا لەگەڵ کەمی ژمارە و کەمی چەک و چۆڵیشیان، وە ئەوەشی دەبێت بژی و زیندوو بێت بە بەڵگەی ڕوون بێت کەخوای گەورە ئاشکرای کردووە بۆیان، ھیچ کەسێک بەڵگەی بەدەستەوە نامێنێت لای خوا کە دەستی پێوە بگرێت و بیکاتە بیانوو، بێگومان خوای گەورە سەرجەم وتەکانتانی دەبیست، وە زۆریش زانایە بە کاروکردەوەکانتان، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، وە پاداشت و تۆڵەشتان لەسەری دەداتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە