سورەت 8 · جوزء 10

سورة الأنفال · 8:41

۞ وَاعْلَمُوا أَنَّمَا غَنِمْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ إِنْ كُنْتُمْ آمَنْتُمْ بِاللَّهِ وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا يَوْمَ الْفُرْقَانِ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ

(ئه‌ی ئیمانداران) ئاگاداربن و بزانن که‌: به‌ڕاستی هه‌رچیه‌کتان ده‌ستکه‌وت (له جه‌نگی بێ باوه‌ڕاندا) ئه‌وه بێگومان پێنج یه‌کی بۆ خواو پێغه‌مبه‌رو خزمانی نزیکی پێغه‌مبه‌رو هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانه‌، (چوار به‌شه‌که‌ی تریشی بۆ موجاهیدانه که له‌و غه‌زایه‌دا به‌شدارییان کردووه‌) ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان هه‌یه به خواو به‌وه‌ی که دامانبه‌زاندوه بۆ سه‌ر به‌نده‌مان (محمد(صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌که‌دا (که غه‌زای به‌دره‌) ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌ردوو له‌شکر به‌ره‌نگاری یه‌ک بوون، خوایش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره‌...

تەفسیر

بزانن - ئەی باوەڕداران- ئەو ماڵ و سامانەی بەزۆری ھێز لەبێباوەڕانتان سەند لەکاتی جیھاد و تێکۆشان لە پێناو خوای گەورەدا، ئەوا دەکرێت بە پێنج بەشەوە، چوار بەشی دابەش دەکرێت بەسەر تێکۆشەراندا، پێنج یەکەکەی تریش، دەکرێت بە پێنج بەشەوە: بەشێکی بۆ خوا و پێغەمبەرەکەی دەبێت، ئەویش خەرج دەکرێت بۆ بەرژەوەندی گشتی موسڵمانان، وە بەشێکی تری بۆ خزم و نزیکانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەبێت لە نەوەکانی ھاشم و نەوکانی موتەلیب، وە بەشێکی تری بۆ ھەتیوان، وە بەشێکی تری بۆ ھەژاران و نەداران، وە بەشێکی تری بۆ ئەو ڕێبوارانەی کە لە سەفەرەکەیاندا پارە و خەرجیان لێ دەبڕدرێت، بەو شێوەیە دابەش دەکرێت ئەگەر ئێوە باوەڕتان بەخوا ھەیە، وە باوەڕتان ھەیە بەوەی دابەزیووە بۆ سەر بەندەکەمان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لە ڕۆژی جیاکردنەوەی ڕاستی و ناڕاستیدا –مەبەست پێی ڕۆژی بەدرە-، کاتێک خوای گەورە سەریخستن بەسەر دوژمنەکانتاندا، ئەو خوایەی کە سەریخستن دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە