سورەت 8 · جوزء 10

سورة الأنفال · 8:44

وَإِذْ يُرِيكُمُوهُمْ إِذِ الْتَقَيْتُمْ فِي أَعْيُنِكُمْ قَلِيلًا وَيُقَلِّلُكُمْ فِي أَعْيُنِهِمْ لِيَقْضِيَ اللَّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولًا ۗ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ

کاتێکیش به‌یه‌کگه‌یشتن له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا له‌به‌رچاوی ئێوه‌، خوا ئه‌وانی به‌که‌م نیشان ده‌دان و ژماره‌ی ئێوه‌شی له‌به‌رچاوی ئه‌وان به که‌م ده‌نواند، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وه پێش بێت که خوا بڕیاری له‌سه‌رداوه‌، هه‌ر بۆ لای خوا سه‌ره‌نجامی هه‌موو کارو کرده‌وه‌یه‌ک ده‌گێردرێته‌وه‌.

تەفسیر

- ئەی باوەڕداران- لەبیرتانە کەخوای گەورە ژمارەی بتپەرست و موشریکەکانی بەکەم نیشاندان کاتێک بەیەک گەیشتن لە گۆڕەپانی جەنگدا، وە ورەیدایە بەرتان کە بجەنگن لە گەڵیاندا، وە ژمارەی ئێوەشی لە بەرچاوی ئەوان بەکەم نیشاندا، تاوەکو بێنە پێشەوە بۆ شەڕکردن لە گەڵتان، تاوەکو بیر نەکەنەوە لە گەڕانەوە بۆ ئەوەی ئەوەی خوا بڕیاڕی لەسەرداوە بێتەدی، بەوەی تۆڵە لە بتپەرست و موشریکەکان بکاتەوە بە کوشتن و بە دیل گرتن، وە نیعمەتی خۆی بڕێژێت بەسەر باوەڕداراندا بە سەرکەوتنیان بەسەر دوژمنەکانیاندا، وە کارەکانیش ھەموو ھەر بۆ لای خوای گەورە دەگەڕێتەوە، تۆڵە لەخراپەکاران دەسێنێتەوە، وە پاداشتی چاکەکارانیش دەداتەوه.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە