سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:32

قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ ۚ قُلْ هِيَ لِلَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا خَالِصَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌وه کێیه پۆشاک و زینه‌ت و جوانیه خواییه‌کانی له به‌نده‌کانی حه‌رام کردوه که له بنه‌ڕه‌تدا خۆی بۆی به‌دیهێناون؟ هه‌روه‌ها ئه‌وه کێیه ڕزق و ڕۆزیه چاک و پاکه‌کانی حه‌رام کردوه‌؟! به‌و خه‌ڵکه بڵێ: هه‌موو ئه‌و شتانه بۆ ئیماندارانه له ژیانی دنیاداو له کاتێکدا پاڵفته‌ن له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئا به‌و شێوه‌یه ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که بزانن و هوشیار بن.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- لە وەڵامی ئەو بتپەرست و موشریکانەی کە ئەو جلوبەرگ و خواردن و خواردنەوە پاک و خاوێنانەی خوای گەورە حەڵاڵێ کردوون ئەوان حەرامی دەکەن، تۆ پێیان بڵێ: کێ جلوبەرگی جوان و قەشەنگی لەسەر حەرام کردوون؟ وە کێ ئەو خواردن وخواردنەوە پاک و خاوێنانەی کە خوای گەورە ڕۆزی داون لەسەر حەرام کردوون؟ - ئەی پێغەمبەر- بڵێ: ئەو جلوبەرگە جوان و خواردنە پاک وخاوێنانە بۆ ئەو کەسانەیە کەلەم ژیانی دونیایەدا باوەڕیان ھێناوە، ئەگەر لە دونیادا کەسانی بێباوەڕیش بەشداری باوەڕداران بکەن لە تام و لەزەت بردن لەم ناز و نیعمەتانەدا ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا تایبەتە بە باوەڕداران و بێباوەڕانی لێ بێ بەشە، چونکە بەھەشت یاساغە لەسەر بێباوەڕان، ھەروەک حەڵاڵ و حەراممان بەدوور و درێژی بۆ باسکردن، ھەر ئاوایش بەڵگە و نیشانەکان بۆ کەسانی زانا و دانا و تێگەیشتوو شیتەڵ دەکەین، چونکە ئەوان سوود لەو بەڵگە و نیشانانە وەردەگرن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە