سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:33

قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

پێیان بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم هه‌رچی گوناهو خراپه‌یه حه‌رامی کردووه چ ئه‌وانه‌ی ئاشکران، چ ئه‌وانه‌ی په‌نهانن، هه‌روه‌ها هه‌موو گوناهو داخوازی و ده‌ستدرێژیه‌کی به‌ناحه‌قی حه‌رام کردووه‌، شتێک بکه‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ خوا که هیچ ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌داوه‌، هه‌روه‌ها حه‌رامی کردووه له خۆتانه‌وه به‌ناوی خواوه‌، دوور له هه‌موو زانیاری و زانستێک شت بڵێن.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- بە ئەو بتپەرست و موشریکانەی کە ئەوەی خوای گەورە حەڵاڵی کردووە ئەوان حەرامیان کردووە، پێیان بڵێ: بێگومان پەروەردگارم ھەر کاری خراپ و فاحیشەی لەسەر بەندەکانی حەرام کردووە، کە بریتیە لەگوناھ و کاری دزێو، چی ئاشکرا بێت یان نھێنی، وە تەواوی گوناھ وتاوانی حەرام کردووە، وە زوڵم و ستەم و دەستدرێژی کردنە سەر گیان و خوێن ماڵ و شەرەف و ناموسی خەڵکی حەرام کردووە، وە حەرامی کردووە بەبێ ھیچ بەڵگەیەک ھاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار بدەن، وە حەرامی کردووە لەسەرتان کە قسە و ئاخاوتنی بێ عیلم و زانیاری لەبارەی خواوە بکەن، قسە کردن لەبارەی ناو و سیفەت و کارو کردەوە و شەریعەتەکەیەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە