سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:31

۞ يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ

ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، خۆتان بڕازێننه‌وه به پۆشاک له‌به‌ر کردن، له‌کاتی هه‌موو نوێژو چوونه ناو مزگه‌وتێکدا، بخۆن و بخۆنه‌وه (له نازو نیعمه‌ته‌کان) به‌ڵام زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا له سنوور ده‌رچووان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.

تەفسیر

ئەی نەوەکانی ئادەم لە کاتی نوێژ و تەواف کردن بەجلوبەرگی پاک و خاوێن و جوان خۆتان و شەرمنگا و عەورەتان داپۆشن، وە بخۆن وبخۆنەوە لەو شتە پاک و خاوێنانەی کەخوای گەورە بۆی حەڵاڵ کردوون، وە لەوەدا سنووری هاوسەنگی (مام ناوەندێتی) مەبەزێنن، وە سنووری حەڵاڵ بەرەو حەرام تێپەڕ نەکەن، وە ھەرگیز زۆر خۆری و زیادە ڕۆیی مەکەن، بێگومان خوای گەورە خۆشی لەوانە نایەت کەسنوری هاوسەنگی دەشکێنن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە