سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:161

وَإِذْ قِيلَ لَهُمُ اسْكُنُوا هَٰذِهِ الْقَرْيَةَ وَكُلُوا مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ وَقُولُوا حِطَّةٌ وَادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا نَغْفِرْ لَكُمْ خَطِيئَاتِكُمْ ۚ سَنَزِيدُ الْمُحْسِنِينَ

یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه که پێیان وترا: له‌م شاره‌دا که (قودسه‌) نیشته‌جێ ببن و له‌و به‌روبوومانه‌ی که به ده‌ورو پشتیدا هه‌یه له هه‌ر شوێنێک ویستان به ئاره‌زووی خۆتان لێی بخۆن و داوای لێخۆشبوون بکه‌ن و بڵێن په‌روه‌ردگارا؛ لێمان خۆش ببه‌و گوناهه‌کانمان لێ هه‌ڵوه‌رێنه‌، جا له ده‌روازه‌ی شاره‌وه به کڕنووشه‌وه بچنه ژووره‌وه‌، ئه‌وه ئیتر ئێمه له هه‌ڵه و گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بین، له‌ئاینده‌دا چاکه‌کاران پاداشتی زیاتریان ده‌ده‌ینه‌وه (له هه‌ردوو جیهاندا).

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەری خوا - وە بیرخۆت بھێنەرەوە کاتێک خوای گەورە بە بەنوئیسرائیلی فەرموو: بچنە ناو (بیت المقدس)ـەوە، وە لەبەروبوومی شارەکە بخۆن، لەھەر شوێنێک و لە ھەر کاتێک خۆیان دەیانەوێت، وە کاتێکش دەچنە ناو شارەکەوە بڵێن: ئەی پەروەردگارمان گوناھەکانمان ھەڵوەرێنە و بیانسڕەوە، وە بە دەم سوژدە بردنەوە لە دەرگاکەیەوە بە گەردنکەچیەوە بۆ پەروەردگارتان بچنە ژوورەوە، جا ئەگەر ھاتوو ئاواتان کرد ئەوا ئێمەیش لە گوناھەکانتان چاوپۆشی دەکەین، وە ھێشتا ئەوانەیش کە چاکەکارن پاداشتی زیاتریان لە خێری دونیا و دواڕۆژ دەدەینەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە