سورەت 7 · جوزء 9
سورة الأعراف · 7:160
وَقَطَّعْنَاهُمُ اثْنَتَيْ عَشْرَةَ أَسْبَاطًا أُمَمًا ۚ وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ مُوسَىٰ إِذِ اسْتَسْقَاهُ قَوْمُهُ أَنِ اضْرِبْ بِعَصَاكَ الْحَجَرَ ۖ فَانْبَجَسَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا ۖ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَشْرَبَهُمْ ۚ وَظَلَّلْنَا عَلَيْهِمُ الْغَمَامَ وَأَنْزَلْنَا عَلَيْهِمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ ۚ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ
ئێمه نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به دوانزه تیره‌و تایه‌فه (دوای ئه‌وه‌ی به‌بیابانی سینادا کۆچیان ده‌کرد تووشی تینویه‌تیه‌کی زۆر بوون) و وه‌حی و نیگامان بۆ مو‌سا نارد کاتیک قه‌ومه‌که‌ی داوای ئاویان لێکرد که: به دار عاساکه‌ت بماڵه به‌به‌رده‌که‌دا ( هه‌ر که ئه‌و کاره‌ی کرد) به‌رده‌که دوانزه کانی لێ هه‌ڵقوڵا، بێگومان هه‌ر تیره‌و تایه‌فه‌یه‌ک کانیاوی خۆی زانی و هه‌وریشمان کرد به سێبه‌ر به‌سه‌ریانه‌وه (تا گه‌رما زۆریان بۆ نه‌هێنێت)و گه‌زۆ و باڵنده‌ی شه‌لاقه‌شمان به‌سه‌ردا باراندن، ده بخۆن له‌و هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه پاکانه‌ی که پێمان به‌خشیوون، جا وه‌نه‌بێت ئه‌وانه سته‌میان له ئێمه کردبێت (به ناشوکری کردن و بێزاری ده‌ربڕین) به‌ڵکو سته‌میان هه‌ر له خۆیان ده‌کرد.
تەفسیر
بەنوئیسرائیلمان دابەش کرد بۆ دوازدە ھۆز و قەبیلەوە، وە کاتێک گەلەکەی موسی تینویان بوو و داوای ئاویان لێکرد، وەحی و نیگامان کرد بۆ موسی کە گوچانەکەت بدە بەو بەردەدا، موسایش لەبەردەکەیدا، ئەوە بوو بەژمارەی ھۆز و قەبیلەکان لەبەردەکە دوازدە کانی لێ ھەڵقوڵا، وە ھەموو ھۆز و قەبیلەیەکیش دەیزانی کانیاوی تایبەتی خۆی کامەیە کە ھیچ کەسێکی تر ھاوبەش نیە لەگەڵیدا، وە ھەورەکانمان کردە سێبەر بۆیان لەگەڵ ھاتن و چونیاندا ھەورەکانیش دەھاتن و دەچوون، وە لە ناز و نیعمەتەکانی خۆمان شەرابێکی شیرینی وەک ھەنگوینمان بۆ ناردنە خوارەوە، وە باڵندەیەکی بچوکی گۆشت خۆشی وەک پۆرێشمان بۆ ڕامکردبوون کە بە ئاسانی دەیانگرتن و دەیانخواردن، وە پێیمان وتن: لەو ڕزق و ڕۆزییە پاک‌و خاوێنانەی کە پێمان داوون بخۆن، کەچی لەبری سوپاسگوزاری کوفری نیعمەتەکانیان کرد، بۆیە ئێمە ھیچ شتێکمان لەو ناز و نیعمەتانە کەم نەکردەوە، بە ھۆی ئەوە نەبێت کە خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد و کوفری نیعمەتەکانیان کرد، وە بەشێوەیەکی شایستە ڕێزیان لە نیعمەتەکانی خوا نەگرت، ئێمە ھیچ ستەممان لێ نەکردن بەڵکو ئەوە خۆیان بوون بە ھۆی گوناھو تاوان و سەرپێچی فەرمانەکانی خواوە ستەمیان لەخۆیان کرد و بوونە مایەی لەناو چوونی ناز و نیعمەتەکان.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە