سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:162

فَبَدَّلَ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ قَوْلًا غَيْرَ الَّذِي قِيلَ لَهُمْ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِجْزًا مِنَ السَّمَاءِ بِمَا كَانُوا يَظْلِمُونَ

جا ئه‌وانه‌یان که سته‌میان کردبوو فه‌رمووده‌که‌یان گۆڕی به‌شتێک ئه‌وه نه‌بوو که پێیان وترا بوو، جائێمه‌ش سزاو به‌ڵایه‌کمان له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ردا ناردن به‌هۆی ئه‌و سته‌مه‌وه که ده‌یانکرد.

تەفسیر

ئەوە بوو ئەو وتەیەی کە پێیان وترابوو لە کاتی چوونە ژوورەوە بیڵێن، ستەمکارەکانیان گۆڕییان، لەبری ئەوەی بڵێن: خوایە گوناھەکانمان ھەڵوەرێنە (حطة) وتیان (حنطة) واتە دەنکە گەنمێك، وە ئەو کارەی کە فەرمانیان پێکرابوو ئەنجامیان نەدا و کارێکی تریان کرد، وە لەبری ئەوەی بە سوژدە و گەردنکەچیەوە بچنە ناو شارەکەوە بەپاشە و پاش چوونە ژورەوە، ئەوە بوو بەھۆی زوڵم و ستەمی خۆیانەوە سزایەکمان لە ئاسمانەوە بۆ ناردنە خوارەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە