سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:157

الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِنْدَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ يَأْمُرُهُمْ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ ۚ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنْزِلَ مَعَهُ ۙ أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ

ئه‌وانه‌ی که شوێنی ئه‌م (محمد(صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ره هه‌واڵده‌ره نه‌خوێنده‌واره ده‌که‌ون ئه‌وه‌ی که (گاورو جوو، ناوو نیشانیان) ده‌ستیان ده‌که‌وێت نووسراوه لای ئه‌وان له ته‌ورات و ئینجیلدا، فه‌رمانیان پێده‌دات به‌چاکه‌و قه‌ده‌غه‌ی گوناهو خراپه‌یان لێده‌کات و هه‌رچیه‌ک پاکو چاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات و هه‌رچی پیس و ناپوخته لێیان حه‌رام ده‌کات و ئه‌رکه قورس و سه‌نگینه‌کان له‌سه‌رشانیان لاده‌بات، ئه‌و کۆت و زنجیرانه‌ش که له‌سه‌ریان بوو لای ده‌بات (وه‌ک خۆ کۆشتن له‌کاتی ته‌وبه‌دا... هتد)، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ هێناوه و پشتیوانیان لێکردوه و پشتگیریان کردووه و شوێنی ئه‌و نووره که‌وتوون (که قورئانه‌) و هاوڕێ له‌گه‌ڵیدا ڕه‌وانه کراوه‌، هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو ڕزگارن.

تەفسیر

باوەڕداری تەواو ئەوانەن کە شوێن موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەکەون، ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەی کە نە دەتوانێت بنوسێت و نە دەتوانێت بخوێنێتەوە، بەڵام پەروەردگاری وەحی و نیگای بۆ دەکات، ئەو پێغەمبەرەی کە ناو و سیفاتەکانی و ئەوەیش دابەزیوەتە سەری لەو تەوراتەی دابەزیووە بۆ سەر موسا (سەلامی خوای لێ بێت) لەو ئینجیلەی کە دابەزیوە بۆ سەر عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) نوسراوە لای خۆیان دەستیان دەکەوێت، یانی زۆر بەچاکی دەیناسن، ئەو پێغەمبەرە فەرمانیان پێدەکات بەو کارانەی کە چاک و باشن، وە ڕێگریان لێدەکات لەو کارانەی کەژیری و عەقڵی سەلیم و فیترەتی ساغ و دروست بەخراپەی دەزانن، وە ھەموو شتێکی پاک و خاوێن و بەلەزەتیان بۆ حەڵاڵ دەکات لە خواردن و خواردنەوە و ژن و ژنخوازی و ھتد، وە ھەموو شتێکی پیس و پۆخل و زیانبەخشیشیان لێ یاساغ و حەرام دەکات، وە ھەموو کارێکی قورس و کۆت و زنجیرێک کە لەسەریان بوو لایدەبات، وەک کوشتنەوەی کەسی بکوژ لە تۆڵەی کەسێکی تردا جا ئەو کوشتنە بە ئەنقەست بووبیت یان بە ھەڵە و نەزانین، جا ئەوانەی لە نەوەى ئیسرائیل و جگە لە ئەوانیش باوەڕیان بەو پێغەمبەرە ھێنا، وە بە گەورە و ڕێز و حورمەتەوە ڕایانگرت، وە ھاوکاریان کرد و سەریانخست بەسەر ئەوانەی دژایەتیان دەکرد، وە شوێن ئەو قورئانە کەوتن کە لەگەڵیدا نێردراوە وەک نورێکی ڕێنمویکار وایە، ئەوانەی سیفاتیان ئاوایە سەرفرازن لەوەی ھەرچیەک داوای دەکەن پێیان دەدرێت وە ھەرشتێکیش بیانترسێنێت لێیان دوور دەخرێتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە