سورەت 7 · جوزء 9
سورة الأعراف · 7:156
۞ وَاكْتُبْ لَنَا فِي هَٰذِهِ الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ إِنَّا هُدْنَا إِلَيْكَ ۚ قَالَ عَذَابِي أُصِيبُ بِهِ مَنْ أَشَاءُ ۖ وَرَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ ۚ فَسَأَكْتُبُهَا لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَالَّذِينَ هُمْ بِآيَاتِنَا يُؤْمِنُونَ
داواکارین که له دنیادا چاکه‌مان بۆ پێش بهێنیت و له قیامه‌تیشدا، ئێمه به‌ڕاستی ڕێنموویی کراوین بۆ لای زاتی تۆ، (خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا) فه‌رمووی: سزا‌و تۆڵه‌م تووشی که‌سێک ده‌که‌م که بمه‌وێت و (شایسته بێت)، ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیم هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، جا له‌مه‌ودوا ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌م تۆمار ده‌که‌م و بڕیار ده‌ده‌م بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌قواو پارێزکاری ده‌که‌ن و زه‌کات ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش که باوه‌ڕی ته‌واو به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌هێنن...
تەفسیر
وە بمانگێڕە لەو کەسانەی کەلەژیانی دونیادا ڕێزت لێ‌گرتوون بەبەخشینی ناز و نیعمەتەکانی خۆت و موەفەق و سەرکەتووت کردون بە ئەنجامدانی کاروکردەوەی چاکە، وە بمانگێڕە لەو بەندە ساڵح و چاکانەت کە لەڕۆژی دواییدا بەھەشتت بۆ ئامادە کردوون، بێگومان ئێمە تەوبەمان کردووە لە گوناھ و تاوانەکانمان، وە گەڕاوینەتەوە بۆ لای تۆ و داندەنێین بە کەمتەرخەمی خۆماندا، خوای گەورەش لە وەڵامدا فەرمووی: مەیلم لە ھەر کەسێک ھەبێت بەھۆی سەرکەشی و سەرپێچی و خراپی خۆیەوە سزا و ناڕەحەتی خۆمی بەسەردا دەڕێژم، وە ڕەحمەت و میھرەبانیشم ھێندە فراوانە ھەموو شتێکی لەدونیادا گرتوەتەوە، ھیچ دروستکراوێکی خوا نیە ئیللا ڕەحمەت و میھرەبانی خوای پێگەیشتووە، وە لە فەزڵ و ئیحسان و چاکەی ئەودا نوقم بووە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ڕەحمەت و میھربانی من بۆ ئەوانە دەبێت کە لە خواترس بوون، وە فەرمانەکانیان جێ بەجێکردووە و دوور کەوتونەتەوە لەڕێگریەکانی، وە بۆ ئەوانەیش دەبێت کە زەکاتی ماڵ و سامانیان دەردەکەن و دەیدەنە کەسانی شایستە، وە بۆ ئەوانەیش کە باوەڕیان ھەیە بە ئایەت و نیشانەکانی ئێمە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە