سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:155

وَاخْتَارَ مُوسَىٰ قَوْمَهُ سَبْعِينَ رَجُلًا لِمِيقَاتِنَا ۖ فَلَمَّا أَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ قَالَ رَبِّ لَوْ شِئْتَ أَهْلَكْتَهُمْ مِنْ قَبْلُ وَإِيَّايَ ۖ أَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ السُّفَهَاءُ مِنَّا ۖ إِنْ هِيَ إِلَّا فِتْنَتُكَ تُضِلُّ بِهَا مَنْ تَشَاءُ وَتَهْدِي مَنْ تَشَاءُ ۖ أَنْتَ وَلِيُّنَا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا ۖ وَأَنْتَ خَيْرُ الْغَافِرِينَ

(دوای ماوه‌یه‌ک) موسا حه‌فتا پیاوی له قه‌ومه‌که‌ی هه‌ڵبژارد (تا په‌شیمانی ته‌واو ده‌ربڕن له‌گوێره‌که په‌رستی، له‌کاتی دیاری کراودا بردنی بۆ لای کێوی طور) جا کاتێک تووشی بوومه‌له‌رزه‌که بوون و گرتنی، موسا وتی: په‌روه‌ردگارا خۆ ئه‌گه‌ر بتویستایه پێشتر منیش و ئه‌وانیشت له‌ناو ده‌برد، ئایا ئێمه له‌ناو ده‌به‌یت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و نه‌فامانه‌مان کردویانه‌، ئه‌مه هیچ شتێک نیه ته‌نها تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زاتی تۆ نه‌بێت که ئه‌وه‌ی بته‌وێت پێگومڕا ده‌که‌یت، ئه‌وه‌ش بته‌وێت هیدایه‌تی ده‌ده‌یت، هه‌ر تۆ پشت و په‌نای ئێمه‌ی، جا (داواکارین) لێمان خۆش ببیت و به‌زه‌ییت پیاماندا بێته‌وه‌، تۆ چاکترینی چاوپۆشیکه‌رانی.

تەفسیر

موسی حەفتا پیاوی ھەڵکەوتەی لەگەلەکەی ھەڵبژارد تاوەکو پۆزش وداوای لێبوردن لەپەروەردگاریان بکەن لەبەرامبەر ئەو کارە نەشیاوەی کاڵفامەکانی بەنو ئیسرائیل کردنیان لەگوێرەکە پەرستی، خوای گەورە بەڵێنیدا کە کات وشوێنیان بۆ دیاری بکات کە ئامادەبن تێیدا، جا کاتێک ئامادەبوون زاتی ئەوەیان کرد بەرانبەر بە خوا کە داوا لە موسی بکەن خوای گەورە خۆی پیشانی ئەوان بدات، جا لەتۆڵەی ئەوەدا بومەلەرزەیەکی زۆر توند گرتنی، لەتاو بەھێزی بومەلەرزەکە مردن وتیاچوون، موسایش (سەلامی خوای لێ بێت) بەگەردنکەچی وزەلیلیەوە داوای لەخوای گەورە کرد و وتی: ئەی پەروەردگارم ئەگەر بتویستایە من وئەوانیشت پێش ئامادە بوونمان بۆ ئێرە لەناو دەبرد، ئایا بەتاوان وگوناھ و کاروکردەوەی کاڵفامەکانمان لەناومان دەبەیت؟ ئەوەی گەلەکەم پێی ھەستان لە گوێرەکە پەرستی تاقیکردنەوە وھەڵسەنگاندنی خۆتە، بەمەیل ومەشیئەتی زاتی ھەقی تەعالای خۆت خەڵکانێکی پێ سەرلێشێواو وگومڕا دەکەیت، وە ڕێنومایی وھیدایەتی کەسانێکی تریشی پێ دەدەیت، تەنھا تۆ سەرپەرشتیار گەورەی ئێمەیت، لەگوناھەکانمان خۆشبە، وە بەڕەحم ومیھرەبانی فراوانی خۆت ڕەحممان پێ بکە ومیھرەبان بە لەگەڵماندا، وە باشترین بەخشێنەری گوناھەکان ھەر تۆی، وە ھەر تۆیش باشترین کەسێکیت کە لەتاوان وگوناە خۆش دەبێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە