سورەت 7 · جوزء 9
سورة الأعراف · 7:158
قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ
(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رو فرستاده‌ی خوام بۆ ئێوه به‌گشتی، ئه‌و خوایه‌ی که هه‌ر بۆئه‌وه خاوه‌ندارێتی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و زاته، ده‌ژێنێت و ده‌مرێنێت، جا که‌وابوو باوه‌ڕی پته‌و بهێنن به‌و خوایه‌و به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، که هه‌واڵده‌رێکی نه‌خوێنده‌واره، (تاهیچ که‌س نه‌ڵێت پیاوێکی خوێنده‌وار بووه و خۆی قورئانی داناوه) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی که خۆی باوه‌ڕ ده‌هێنێت به خوا‌و به فه‌رمووده‌کانی، ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ڕێنموویی وه‌رگرن.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی خەڵکینە ، بێگومان من نێردراوی خوام بۆ لای ھەمووتان، بە عەرەب وعەجەمتانەوە، ئەو خوایەی کە موڵک و پادشایی ئاسمانەکان و زەوی تەنھا بۆ ئەوە، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە لە ئەو نیە، مردوەکان زیندوو دەکاتەوە، وە زیندووەکانیش دەمرێنێت، - ئەی خەڵکینە - باوەڕ بھێنن بەخوا و بە موحەممەدی پێغەمبەریشی (صلی اللە علیە وسلم) ئەو پێغەمبەرەی کە نەدەتوانێت بخوێنێتەوە و نەدەتوانێت بیشنوسێت، بەڵام پەروەردگاری وەحی و نیگای بۆ دەکات، کە باوەڕی بە خوا ھەیە، وە باوەریشی ھەیە بەوەی دابەزیوە بۆ سەری و بەوەیش دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرانی پێش خۆی بەبێ جیاوازی، کەوابێت ئێوەش شوێن ئەوە بکەون کە لەلایەن پەروەردگارییەوە ھێناویەتی، بە ئومێدی ئەوەی ڕێنمایی بکرێن بۆ شتانێک کە بەرژەوەندی دونیا و دوارۆژتانی تێدایە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە