سورەت 65 · جوزء 28
سورة الطلاق · 65:6
أَسْكِنُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ سَكَنْتُمْ مِنْ وُجْدِكُمْ وَلَا تُضَارُّوهُنَّ لِتُضَيِّقُوا عَلَيْهِنَّ ۚ وَإِنْ كُنَّ أُولَاتِ حَمْلٍ فَأَنْفِقُوا عَلَيْهِنَّ حَتَّىٰ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ۚ فَإِنْ أَرْضَعْنَ لَكُمْ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ۖ وَأْتَمِرُوا بَيْنَكُمْ بِمَعْرُوفٍ ۖ وَإِنْ تَعَاسَرْتُمْ فَسَتُرْضِعُ لَهُ أُخْرَىٰ
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ته‌ڵاقێک یان دووانیان ماوه، به‌گوێره‌ی تواناتان جێگه و ڕێگه‌یان بۆ دا‌بین بکه‌ن له‌لای خۆتان، نه‌که‌ن ئازاریان بده‌ن و ته‌نگه‌تاویان بکه‌ن و زۆریان بۆ بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر سکیان هه‌بوو، (ئه‌گه‌ر سێ ته‌ڵاقه‌ش درابوون) هه‌ر به‌خێوان بکه‌ن و مه‌سره‌فیان بکێشن هه‌تا سکه‌که‌یان داده‌نێن، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌که‌یان به‌شیر گۆشکردو به‌خێویان کرد ئه‌وه حه‌قی خۆیان بده‌نێ، ده‌کرێت به‌شێوه‌یه‌کی جوان و چاك ڕاوێژ له‌ناویه‌کدا بکه‌ن بۆ به‌خێو کردنی منداڵه‌که، خۆ ئه‌گه‌ر پێك نه‌هاتن و ناکۆك بوون، ئه‌وه ده‌کرێت ئافره‌تێکی تر منداڵه‌که‌ی بۆ به‌خێو بکات و شیری پێ بدات.
تەفسیر
- ئەی پیاوان - ئەو ژنانەی کە تەڵاق دراون و تەڵاقێک یان دوانیان ماوە، لەو جێگا‌و شوێنەی کە خۆتان نیشتەجێن ئەوانیش نیشتەجێ بکەن بە پێی توانا و دەسەڵاتی خۆتان، چونكە الله تەعالا داوای شتێكتان لێ ناكات كە لەتواناتاندا نەبێت، زەرەرو زیانیان پێ مەگەیەنن لە دا‌بین كردنی شوێنی مانەوە و خەرجی ڕۆژانەیان، وە تەنگیان پێ ھەڵ مەچنن جا ئەگەر ئەو ژنانە سکپڕ و دووگیان بوون (ئەگەر سێ تەڵاقیش درابن) ئەوە خەرجیان بکێشن تا ئەو کاتەی سکەکەیان دادەنێن و منداڵەکەیان دەبێت، لەپاشان ئەگەر شیریان دا بە منداڵەکانتان ئەوە ماف و کرێی خۆیانیان بدەنێ، دەشکرێت بە شێوەیەکی جوان لە نێوان خۆتاندا ڕێک بکەون (لەسەر بەخێوکردنی ئەو منداڵە)، ئەگەر پیاوەكە ئەو كرێ و خەرجییەی نەدەدا كە ژنەكە داوای دەكات و ڕێك نەکەوتن لە نێوان یەکدا، ئەوە دەکرێت پیاوەكە ژنێکی تر بە كرێ بگرێت تاوەكو شیر بدات بە منداڵەکە و بە خێوی بکات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە