سورەت 65 · جوزء 28
سورة الطلاق · 65:7
لِيُنْفِقْ ذُو سَعَةٍ مِنْ سَعَتِهِ ۖ وَمَنْ قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُ فَلْيُنْفِقْ مِمَّا آتَاهُ اللَّهُ ۚ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَا آتَاهَا ۚ سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا
جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده با به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌که‌ی به‌خشنده‌بێت، ئه‌وه‌یش که که‌م ده‌سته‌و هه‌ژاره، با له‌وه ببه‌خشێت که خوا پێی به‌خشیووه، چونکه خوا به گوێره‌ی دارایی هه‌ر که‌سێک داوی به‌خشین ده‌کات، دڵنیاس بن که خوا دوای ته‌نگانه هه‌رزانی ده‌هێنێت، دوای ناخۆشی خۆشی ده‌هێنێت.
تەفسیر
ئەو کەسەی کە دەوڵەمەندە و اللە تەعالا سەروەت و سامانی پێداوە با بە گوێرەی دەوڵەمەندییەکەی خۆی ببەخشێت (بە ژنە تەڵاقدراوەکان لەگەڵ منداڵە شیرە خۆرەکان) ئەو کەسەشی ھەژار و دەست کورت بوو، با بەگوێرەی ئەوەی پەروەردگار پێی داوە ببەخشێت، چونکە اللە تەعالا داوای ماڵ بەخشین ناکات بە گوێرەی ئەوە نەبێت کە پێی بەخشیوە، بێگومان پەروەردگار پاش ھەموو تەنگانەو ناخۆشییەک شادی و دەرووی خێر دەکاتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە