سورەت 65 · جوزء 28

سورة الطلاق · 65:5

ذَٰلِكَ أَمْرُ اللَّهِ أَنْزَلَهُ إِلَيْكُمْ ۚ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ وَيُعْظِمْ لَهُ أَجْرًا

ئا ئه‌وه فه‌رمان و سنووری خوایه که ناردوویه‌تییه خواره‌وه بۆتان، ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه و چاوپۆشی لێ ده‌کات و پاداشته‌که‌ی بۆ گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌کات.

تەفسیر

ئەوەی باسکرا لە (حوکمی تەڵاق و عیددە و گەڕاندنەوەی ژنان) فەرمانی اللە تەعالایە بۆ ئێوەی دابەزاندوون - ئەی باوەڕداران - تاوەكو كاری پێ بكەن، جا ھەر کەسێکیش لەو بترسێت، فەرمانەكانی بەجێ بهێنێت و دووریش بكەوێتەوە لە ڕێگرییەكانی ، پەروەردگار لە گوناھەکانی خۆش دەبێت، لە دواڕۆژدا و پاداشتی زۆر گەورەشی پێ دەداتەوە، كه بەهەشتی پان و بەرین و نیعمەتی نەبڕاوەی هەمیشەییه.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە