سورەت 65 · جوزء 28

سورة الطلاق · 65:4

وَاللَّائِي يَئِسْنَ مِنَ الْمَحِيضِ مِنْ نِسَائِكُمْ إِنِ ارْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَاثَةُ أَشْهُرٍ وَاللَّائِي لَمْ يَحِضْنَ ۚ وَأُولَاتُ الْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَنْ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ۚ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا

ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که نائومێد بوون له عاده‌تی مانگانه له هاوسه‌ره‌کانتان، ئه‌گه‌ر که‌وتنه گوناهه‌وه که ئاخۆ عاده‌تی مانگانه‌یان مابێت یان نا، ئه‌وه سێ مانگ چاوه‌ڕێ بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که به‌هۆی که‌م ته‌مه‌نیوه هێشتا نه‌که‌وتونه‌ته عاده‌وه‌، ئه‌وانیش سێ مانگ چاوه‌ڕێ بکه‌ن، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که سکیان هه‌یه ماوه‌که‌یان ئه‌وه‌نده‌یه تا سکه‌که‌یان داده‌نێن، جا ئه‌وه‌ی که له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا کاری بۆ ئاسان ده‌کات.

تەفسیر

ئەو ئافرەتانەی بێ ئومێد بوونە لە کەوتنە سوڕی مانگانەوە (واتە لەبەر پیری ناکەونە حەیزەوە) جا ئەگەر (لە زانینی عیددەیان) کەوتنە گومان و دوودڵییەوە ئەوا عیددەیان سێ مانگە، ھەروەھا ئەوانەشی (لەبەر منداڵیان) کە ھێشتا نەکەوتوونەتە سوڕی مانگانەوە ئەوانیش عیددەیان ھەر سێ مانگە ، وە ئەو ئافرەتانەشی کە سکیان پڕە عیددەیان ئەو کاتەیە کە منداڵەکەیان دەبێت، جاھەر کەسێک لە اللە تەعالا بترسێت، بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی ئەوە پەروەردگار کارەكانی بۆ فەراهەم دێنێت، وە هەموو تەنگانه و ناڕەحەتییەكی بۆ ئاسان دەكات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە