سورەت 65 · جوزء 28
سورة الطلاق · 65:3
وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ۚ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ ۚ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا
له شوێنێکه‌وه ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت، جا ئه‌وه‌ی پشت به خوا ببه‌ستێت، ئه‌و زاته‌ی به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری بێت، چونکه به‌ڕاستی خوا کار‌و فه‌رمانی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، بێگومان خوا بۆ هه‌موو شتێک نه‌خشه‌یه‌کی دیاریکراوی بڕیارداوه (که ده‌بێت په‌یڕه‌وی بکرێت).
تەفسیر
وە لە جێگایەکەوە ڕزق و ڕۆزی ئەدات کە خۆیشی حسابی بۆ نەکردبێت، جا ھەرکەسیێک پشت و پەنای اللە تەعالا بێت ئەوە تەنھا ئەوی بەسە (کە پشتیوانی بێت) چونکە بەڕاستی اللە تەعالا فەرمانی لەسەر ھەرچی دابێت بەئەنجامی ئەگەیەنێت، وە هیچ شتێك دەسەوسانی ناكات، بێگومان پەروەردگار بۆ ھەموو شتێک نەخشەیەکی دیاری کراوی داناوە کە (جێ بەجێ بکرێت)، بۆ تەنگانه و ناڕەحەتی قەدەرێكی هەیە، بۆ كاتی ئاسایی و خۆشگوزەرانیش قەدەرێكی تری هەیە، بۆیە نه تەنگانە بۆ هەمیشە لەگەڵ مرۆڤدایە، نه خۆشگوزەرانیش بەردەوامه تا سەر.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە