سورەت 63 · جوزء 28
سورة المنافقون · 63:3
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ آمَنُوا ثُمَّ كَفَرُوا فَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ
ئه‌و حاڵه‌ته‌شیان بۆیه تێدا دروست بووه چونکه سه‌ره‌تا باوه‌ڕیان هێنا؛ له‌وه‌ودوا حه‌قیان پۆشی و کافر بوونه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه مۆر نرا به‌سه‌ر دڵیان‌دا (بۆیه تێگه‌یشتن و بیروبۆچوونیان شێواوه و) له ڕاستیه‌کان تێ ناگه‌ن.
تەفسیر
ئەو کارە خراپەشیان لەبەر ئەوە بوو کە سەرەتا (لە ڕواڵەتدا) باوەڕیان ھێنا پاشان (ئەمانە لە ناخیاندا) بێباوەڕ بوون، (بەم ھۆیەشەوە) اللە تەعالا مۆری بەدبەختی نا بەسەر دڵیان‌دا، (ئەوەشی کە سوودی ھەبێت بۆ ڕێنمونی و چاکبوونیان) ئەم دووڕووانە تێی ناگەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە