سورەت 63 · جوزء 28
سورة المنافقون · 63:2
اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ
ئهوانه سوێندی درۆیان کردووه به قهڵغانی خۆیان و بهو هۆیهوه بهربهستی خهڵکیان کردووه له ڕێبازی خوا، بهڕاستی ئهوهی ئهوان دهیانکرد، کارێکی زۆر ناپهسهندو نابهجێ بوو.
تەفسیر
دووڕووەكان ئەو سوێندانەیان كه دەخوارد لەسەر بانگەشەكردنی باوەڕهێنانیان، کردیان بە قەڵغان و بەرگری بۆ خۆیان له كوشتن و بەدیلگرتن، و بەو ھۆیەوە بەربەستی خەڵکیان کرد لە رێبازی اللە تەعالا، بە بڵاوكردنەوەی شك و گومان و ترس، بەڕاستی ئەوانە کارێکی خراپ و ناپەسەندیان کرد لە دووڕوویی و سوێندخواردنی درۆزنانە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە