سورەت 63 · جوزء 28

سورة المنافقون · 63:1

إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێك ناپاك و دووڕووه‌کان دێن بۆ لات و ده‌ڵێن: ئێمه شایه‌تی ده‌ده‌ین که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت!! له‌حاڵێکدا که خوا خۆی چاك ده‌زانێت که تۆ پێغه‌مبه‌ر و فرستاده‌ی ئه‌ویت، له هه‌مان کاتدا، خوا شایه‌تی ده‌دا که ئه‌و ناپاك و دووڕووانه درۆزنن.

تەفسیر

- ئەی موحەممەد - کاتێک کە دووڕووەکان ھاتن بۆ لات و ئامادەی كۆڕ و كۆبوونەوەت بوون و وتیان: شایەتی دەدەین بەڕاستی کە تۆ پێغەمبەری خوایت، لە کاتێکدا اللە تەعالا دەزانێت کە تۆ بەڕاستی پێغەمبەری ئەویت، وە اللە تەعالا شایەتی ئەوەش دەدات کە بێگومان ئەو دووڕووانە درۆزنن، لەوەی بانگەشەی بۆ دەكەن كە دەڵێن لە ناخی دڵمانەوە شاهیدی دەدەین كە بێگومان تۆ پێغەمبەری خوایت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە