سورەت 63 · جوزء 28

سورة المنافقون · 63:4

۞ وَإِذَا رَأَيْتَهُمْ تُعْجِبُكَ أَجْسَامُهُمْ ۖ وَإِنْ يَقُولُوا تَسْمَعْ لِقَوْلِهِمْ ۖ كَأَنَّهُمْ خُشُبٌ مُسَنَّدَةٌ ۖ يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ ۚ هُمُ الْعَدُوُّ فَاحْذَرْهُمْ ۚ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ ۖ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ

کاتێك ده‌یانبینیت سیما و له‌ش و لاریان سه‌رسامت ده‌کات، کاتێکیش دێنه قسه (ئه‌وه‌نده ده‌م بازو قسه‌زانن) ئه‌وه گوێ ده‌گرێت بۆ قسه‌یان، ده‌ڵێی داری وشکی به‌دیواردا هه‌ڵپه‌سێردراون، ئه‌وه‌نده له ترس و بیمدا ده‌ژین، هه‌ر هاوارو و بانگێك بکرێت، هه‌ر باسێك بێته پێشه‌وه‌، وه‌ده‌زانن دژی ئه‌وانه‌، ئا ئه‌وانه هه‌ر دوژمنن، که‌وابوو خۆتیان لێ بپارێزه‌، وریایان به‌، خوا بیانکوژێت و له‌ناویان به‌رێت، ئاخر بۆچی واده‌که‌ن، به‌ره‌و کوێ لادران (بۆچی باوه‌ڕی دامه‌زراو ناهێنن و له ڕێبازی ڕاست لاده‌ده‌ن).

تەفسیر

- ئەی موحەممەد - کاتێک دەیانبینیت لەش و سیمایان سەرسامت دەکات (وا دەزانیت ئەمانە پیاو ماقوڵ و کەسی شیاون) وە کاتێکیش قسە دەکەن (ئەوەندە زمان لووس و ڕەوانبێژن) تۆیش گوێیان بۆ دەگریت، وە لەبەر خاڵیەتی دڵیان لە باوەڕ بە اللە تەعالا (کاتێک لە مەجلیسی تۆدا دادەنیشن) ئەلێی تەختە داری ھەڵسپێرراون (کە ھیچ سوودیان پێ ناگەیەنێت)، ئەوەندەش دەترسێن کە اللە تەعالا نھێنیان ھەڵماڵێت وادەزانن ھەر بانگێک بکرێت و ھەر شتێک بێتە پێشەوە دژی ئەوانە، دەی ئێوەش بزانن ئەوانە دوژمنن و خۆتانیان لێ بپارێزن و وریایان بن، اللە تەعالا بیانکوژێت (وە نەفرینیان لێ بێت) کە چۆن لە ڕێی ڕاست و باوەڕهێنان لا ئەدەن، لەگەڵ ڕوونی و ئاشكرایی بەڵگه و نیشانەكانی؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە