سورەت 61 · جوزء 28
سورة الصف · 61:7
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُوَ يُدْعَىٰ إِلَى الْإِسْلَامِ ۚ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ
جا کێ لهو کهسه ستهمکارتره که درۆی بۆ خوا ههڵبهستووه، لهکاتێکدا ئهو بانگ دهکرێت بۆ لای ئیسلام و موسڵمان بوون، خوایش هیدایهت و ڕێنموویی قهومی ستهمکار ناکات.
تەفسیر
چ کەسێک لەو کەسە ستەمکارترە (گومڕا و سەرلێشێواوە) کە درۆ و بوھتان بە ناو اللە تەعالاوە ھەڵدەبەستێت (ھاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار بدات) لە کاتێک بانگ بکرێن بۆ لای ئاینی پیرۆزی ئیسلام، (ئەو گومڕانە کاتێک عیسا پێی وتن : کە پاش من موحەممەد دێت و ئیمانی پێ بھێنن و موسڵمان ببن، کەچی ئەوان وتیان: ئەمە ڕاست نییە و جادووە) خوای گەورەش ھیدایەتی گەل و ھۆزی ستەمکار نادات (چونکە شایستەی ئەوە نین).
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە