سورەت 61 · جوزء 28

سورة الصف · 61:8

يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ

ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت به‌فوو، به‌قه‌ڵه‌ی ده‌م، نووری خوا بکوژێننه‌وه‌!! (خه‌یاڵیان خاوه‌) خوا نووری خۆی، ئاینی خۆی، ته‌واو ده‌کات و ده‌یچه‌سپێنێت هه‌رجه‌نده کافرو بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت.

تەفسیر

(ئەوانە شەو ڕۆژ لە ھەوڵی ئەوەدان کە ڕێگربن لەبەردەم ھەڵھاتنی خۆری ئیسلام دەكەن، کە ڕووناکی نەگات بەسەر زەوی) نمونەی ئەمانە وەک ئەو کەسە وایە کە بیەوێت ڕوناکی و نوورێکی گەورە بە فووی دەمی بکوژێننەوە -خەیاڵیان خاوە –اللە تەعالا نوور و ڕوناکی ئەم ئاینە پیرۆزە دەگەیەنێت بە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای زەوی و تەواوی دەکات، ئەگەر چی بێباوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە