سورەت 61 · جوزء 28
سورة الصف · 61:6
وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ ۖ فَلَمَّا جَاءَهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَٰذَا سِحْرٌ مُبِينٌ
بیریان بخه‌ره‌وه، کاتێك عیسای کوری مه‌ریه‌م به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیلی وت: منیش به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ری خوام بۆ سه‌ر ئێوه، ڕاستی ته‌وراتیش ده‌سه‌لمێنم که‌له پێش مندا هاتووه، هه‌روه‌ها مژده‌ده‌ریشم به‌پێغه‌مبه‌رێك که دوای من دێت و ناوی - ئه‌حمه‌د - ه، که‌چی کاتێك به به‌ڵگه و نیشانه‌ی تێر و ته‌واوو موعجیزه‌ی ئاشکراوه پێی ڕاگه‌یاندن، وتیان: ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه.
تەفسیر
- ئەی موحەممەد- بیریان بھێنەرەوە کاتێک کە عیسای کوڕی مەریەم (علیە السلام) وتی: ئەی نەوەی یەعقوب (ئیسرائیل ناوێکی تری یعقوب بووە) بێگومان من پێغەمبەر و نێرراوی اللە تەعالا بۆ لای ئێوە، ڕاستی ئەو تەوراتە دەسەلمێنم کە لە پێش مندا ھاتووە (بۆ مو‌سا) و مزگێنی و موژدەتان دەدەمێ بە پێغەمبەرێک کە لەدوای منەوە دێت و ناوی ئەحمەدە، جا کاتێک عیسا پێغەمبەر (علیە السلام) ئایەت و بەڵگە ڕوونەکانی لەسەر دەسەڵات و گەورەی اللە تەعالا بۆ ھێنان، وتیان: ئەمە سیحر و جادوویەکی ئاشکراو ڕوونە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە