سورەت 61 · جوزء 28
سورة الصف · 61:5
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ لِمَ تُؤْذُونَنِي وَقَدْ تَعْلَمُونَ أَنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ ۖ فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ ۚ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ
بیریان نخهرهوه، کاتێك که موسا به قهومهکهی وت: ئهی قهوم و هۆزم ئێوه بۆچی ئازاری ڕۆح و دڵم دهدهن، له کاتێکدا بێگومان دهزانن که من پێغهمبهر و ڕهوانهکراوی خوام بۆتان، جا کاتێك ئهوان گوێیان بۆ ڕاستی نهگرت و لهحهق لایاندا، خوایش دڵهکانیانی لهخشته بردو مۆری پێدا نا، چونکه خوا ڕێنموویی قهوم و هۆزی تاوانکارو تاوانبارو لهسنوور دهرچوو ناکات.
تەفسیر
(دوای ئەوەی باسی جیھادی کرد، الله تەعالا باسی موسا پێغەمبەر (علیە السلام) دەکات کە ئەوانیش لە پێناو یەکخواپەرستی اللە تەعالادا ھەوڵی زۆریان داو فەرمانیشیان بە جیھاد کرد) دەفەرموێت: - ئەی پێغەمبەر - بیریان بھێنەرەوە کاتێک موسا وتی بە گەلەکەی: ئەی گەلەکەم بۆ ئازارم دەدەن (بە نەکردنی فەرمانەکانی اللە، یان بە قسە و جوێن پێدان و سووک سەیرکردنم) لە کاتێکدا ئێوە بێگومان دەزانن کە من پێغەمبەرم و نێرراوم بۆ لای ئێوە؟! جا کاتێک ئەوان لە حەق و ڕاستی لایاندا، پەروەردگاریش دڵی وەرگێڕان و سەرگەردانی کردن، بەڕاستی اللە تەعالا رێنمونی کەسان و گەلی لە سنوور دەرچوو ناکات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە