سورەت 61 · جوزء 28
سورة الصف · 61:13
وَأُخْرَىٰ تُحِبُّونَهَا ۖ نَصْرٌ مِنَ اللَّهِ وَفَتْحٌ قَرِيبٌ ۗ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ
جا شتێکی تریش هه‌یه که حه‌زی لێ ده‌که‌ن، ئه‌ویش به‌خشینی سه‌رکه‌وتنه له‌لایه‌ن خواوه و کردنه‌وه‌ی وڵاتان و دڵه‌کانه، ئه‌و مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران (له هه‌موو سه‌رده‌مێک، گه‌ر ئیمانداران لێ ببڕێن بۆ ئاینی خوای مه‌زن).
تەفسیر
قازانجێكی تری ئەم بازرگانییە نیعمەتێکی تره و حەزتان لێیەتی کە پەروەردگار پێتان ببەخشێت لە دونیادا ئەویش سەرخستن و سەرکەوتنێکە لە لایەن الله وە بێت و ڕزگار کردنێکی نزیکیش (کە مەبەست پێی فەتح کردن و ڕزگارکردنی شاری مەککەیە لەدەست بت پەرستەکانی قوڕەیش) جا - ئەی موحەممەد - موژدە بدە بە ئیمانداران بەسەركەوتن لە دونیا، وە سەركەوتنیش بەچوونە بەهەشت لەدواڕۆژدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە