سورەت 61 · جوزء 28

سورة الصف · 61:14

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا أَنْصَارَ اللَّهِ كَمَا قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ لِلْحَوَارِيِّينَ مَنْ أَنْصَارِي إِلَى اللَّهِ ۖ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنْصَارُ اللَّهِ ۖ فَآمَنَتْ طَائِفَةٌ مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَكَفَرَتْ طَائِفَةٌ ۖ فَأَيَّدْنَا الَّذِينَ آمَنُوا عَلَىٰ عَدُوِّهِمْ فَأَصْبَحُوا ظَاهِرِينَ

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕتان هێنه‌وه ببنه پشتیوانی به‌رنامه و دینی خوا ببینه لایه‌نگری په‌روه‌ردگار، هه‌روه‌کو عیسای کوڕی مه‌ریه‌م به حه‌واریه‌کانی هاوه‌ڵی وت: کێ پشتیوان و یارو یاوه‌رمه بۆ ڕێبازی خوا، حه‌واری و هاوه‌ڵه‌کانی وتیان: ئێمه ئاماده‌ین ببینه پشتیوان و لایه‌نگیری خوا، ئه‌وسا ئیتر خه‌ڵکی بوون به دوو ده‌سته‌وه‌، ده‌سته‌یه‌ک له نه‌وه‌ی ئیسرائیل باوه‌ڕی هێناو شوین به‌رنامه‌ی خوا که‌وت، ده‌سته‌یه‌کیش ڕێبازی کوفری گرته‌به‌ر، جا ئێمه‌ش پشتیوانیمان له ئیمانداران کردو به‌و هۆیه‌وه سه‌رکه‌وتنمان به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا پێبه‌خسین و زاڵ بوون.

تەفسیر

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوەو كار بە شەریعەتەكەی دەكەن، ببن بە پشتیوانی (ئاینەکەی) اللە تەعالا، ھەروەک چۆن عیسای کوڕی مەریەم وتی بە ھاوڕێ نزیکەکانی خۆی کێ پشتیوانی من دەبێت لە پێناو سەرخستنی ئاینی اللە تەعالادا؟ ھاوڕێ نزیکەکانیشی وتیان: ئێمەین پشتیوانی ئاینەکەی اللە تەعالا، جا کۆمەڵێک لە بەنی ئیسرائیل باوەڕیان ھێنا و کۆمەڵێکی تریشیان بێباوەڕ بوون، (پەروەردگاریش) دەفەرموێت: ئێمەیش یارمەتیدەر و پشتیوانی ئەوانە بووین کە باوەڕیان ھێنا لەبەرامبەر ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون، سەرەنجامیش پشتگیرییەکەی پەروەردگار سەرکەوت بەسەریاندا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە