سورەت 61 · جوزء 28

سورة الصف · 61:12

يَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَيُدْخِلْكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ

ئه‌وسا خوا له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت و ده‌تانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه له چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت و جاریه‌، هه‌روه‌ها کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه و پاك و خاوێن له باخه‌کانی به‌هه‌شتی عه‌دندا، به‌ڕاستی ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و ده‌ستکه‌وتی گه‌وره و بێسنوور.

تەفسیر

قازانجی ئەم بازرگانیەیش ئەوەیە اللە تەعالا لە گوناھەکانتان خۆش دەبێت و پاشانیش دەتانخاتە بەھەشتانێکەوە کە چەندەھا ڕووبار بە ژێریاندا دەڕوات و لەچەندان کۆشک و خانووی پاک و ڕازاوەی بەھەشتەکانی عەدندا نیشتەجێتان دەکات، ئا ئەمەیە سەرکەوتن و سەرفرازی گەورە، كەهیچ سەركەوتن و سەرفرازییەك هاوشێوەی ئەو نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە