سورەت 61 · جوزء 28

سورة الصف · 61:11

تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ

سه‌ره‌تا باوه‌ڕهێنانتانه به خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، ئینجا هه‌وڵ و تێکۆشانتانه له‌ڕێگه‌ی خوادا به به‌خشینی ماڵ و سامانتان، وه به‌خشینی خۆتان (واته‌: ماندووکردنی جه‌سته و بیروهۆشتان، تا به‌خت کردنیان له‌پێناوی خوادا) بێگومان ئه‌و کاره‌تان چاکتر و به‌فڕتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.

تەفسیر

ئەو بازرگانییە قازانجكەرەیش ئەوەیە باوەڕ بھێنن بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی و ھەروەھا بە سەروەت و سامان و بە گیانتان لە پێناوی سەرخستنی رێبازەکەیدا تێبكۆشن، ھەر ئەمەش چاکتر و باشترە لەھەموو شتێک ئەگەر ئێوە بزانن، جا لەبەر ئەوە خێرا بكەن لەئەنجامدانی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە