سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:96

فَالِقُ الْإِصْبَاحِ وَجَعَلَ اللَّيْلَ سَكَنًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ حُسْبَانًا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ

(هه‌رئه‌و زاته‌یه‌) به‌یانیان فه‌راهه‌م ده‌هێنێت و ئاسۆ ڕوناک ده‌کاته‌وه و شه‌وی کردووه به‌هۆی ئارامی و خامۆشی، ڕۆژو مانگیشی کردووه به‌هۆی ڕاگرتنی حساب، ئه‌و شتانه هه‌مووی به‌نه‌خشه‌ی خوای باڵاده‌ست و زانا کێشراوه‌.

تەفسیر

ئەو خوایەی کەبەڕوناکی وگزنگی بەرەبەیان تاریکی شەوگار لەت دەکات، ئەو خوایەی کەشەوی گێڕاوە بەمایەی ئارامی بۆ خەڵکی تاوەکو پشووی تێدا بدەن پاش ماندوو بوون وھەوڵ وتێکۆشانیان لەڕزق وڕۆزی پەیدا کردن لەڕۆژدا، ئەو خوایەی کە خۆر ومانگی بەحسابێکی وورد ڕاگرتووە، ئەوەی باسکرا ھەمووی دەستکردی جوانی خوایە کە ئەندازەگیری خاوەن دەسەڵاتە کەھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە دەستکردی خوای زانایە کە ئاگاداری تەواوی دروستکراوەکانییەتی وە چیش بۆیان ساز وگونجاوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە