سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:97
وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ النُّجُومَ لِتَهْتَدُوا بِهَا فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ۗ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ
هه‌ر ئه‌و زاته، ئه‌ستێره‌ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون تا ببێته هۆی ڕێنموویتان له‌ناو تاریکیه‌کانی سه‌ر ڕووکار‌ی وشکانی و ده‌ریاکاندا، به‌ڕاستی ئێمه نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆرمان (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان و ڕێکوپێکی کارمان) ڕوون کردۆته‌وه بۆ که‌سانێک که پێی بزانن و لێی تێبگه‌ن.
تەفسیر
ئەی نەوەکانی ئادەم ھەر زاتی اللەیە کەئەستێرەکانی بۆ دروستکردون تاوەکو بەھۆیەوە لە گەشت وسەفەرەکانتاندا ڕێگایان پێ بدۆزنەوە ئەگەر ھاتوو لەوشکانی ودەریادا ڕێگاتان لێ تێکچوو، بێگومان ھەموو بەڵگە ونیشانەکانمان ڕوون کردەوە کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵات وقودرەتمان بۆ ئەوانەی کە تێرادەمێنن وبیردەکەنەوە لەو بەڵگە ونیشانانە وسوودیان لێ دەبینن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە