سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:95
۞ إِنَّ اللَّهَ فَالِقُ الْحَبِّ وَالنَّوَىٰ ۖ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَمُخْرِجُ الْمَيِّتِ مِنَ الْحَيِّ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ
بهڕاستی خوا لهتکهری دهنک و دانهوێڵهیه بۆ ئهوهی یپشکوێنێت و بڕوێت، زیندووش له مردوو دهردههێنێت، دهرهێنهری مردووشه له زیندوو، ئا ئهوهیه خوای پهروهردگارتان، جا ئیتر بۆ کوێ لادهدرێن و بۆ کوێ وێڵ دهکرێن.
تەفسیر
بێگومان ھەر خوای گەورەیە ناوکی دانەوێڵە لەپاش ڕوواندنی لە زەویدا دەقڵیشێنێت و ڕووەک و کشتوکاڵی لێ دەڕوێنێت، وە ناوکەكان دەقڵیشێنێت و دار خورما و ترێ و جگە لەوانی لێ دەردەھێنێت، زیندوو لە مردوو دەردەھێنێت، مرۆڤ و تەواوی گیاندارانی لە دڵۆپێک ئاو دەرھێناوە و دروستی کردوون، وە مردوویش لە زیندوو دەردەھێنێت، دڵۆپە ئاوێک لە مرۆڤ و ھێلکەیەک لە مریشکێک دەردەھێنێت، ئەوەی ئەمانە دروست دەکات زاتی ئەو خوایەیە کە ئێوەشی دروست کردووە، دەی ئیتر ئەی بتپەرستینە چۆن لەو ھەق و ڕاستییە لادەدەن کە بەچاوی خۆتان جوانی دروستکراوەکانی دەستی پەروەردگار دەبینن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە