سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:94
وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَادَىٰ كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَتَرَكْتُمْ مَا خَوَّلْنَاكُمْ وَرَاءَ ظُهُورِكُمْ ۖ وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاءُ ۚ لَقَدْ تَقَطَّعَ بَيْنَكُمْ وَضَلَّ عَنْكُمْ مَا كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ
(له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره ڕوو به خوانه‌ناسان ده‌فه‌رموێت) سوێند به‌خوا بێگومان ئێوه به ته‌نها و تاک تاک هاتوونه‌ته لامان هه‌روه‌کو یه‌که‌م جار دروستمان کردن و هه‌رچی پێمان به‌خشی بوون و به‌کارتان ده‌هێنا به‌جێتان هێشتووه له دوایی خۆتانه‌وه و ناشبینین له‌گه‌ڵتان ئه‌و که‌س و شتانه‌ی که ئێوه ده‌تانوت تکاکارن بۆمان و فریامان ده‌که‌ون، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌ک هه‌بوو له نێوانتاندا بچڕاوه‌و هه‌رچی ئومێدتان پێی هه‌بوو لافتان پێوه لێده‌دا لێتان ون بوو.
تەفسیر
وە لەڕۆژی دواییدا پێیان دەوترێت: ئەوا ئەمڕۆ بەتاک وتەنھا گەڕانەوە لامان، نەماڵ وسەروەت وسامان، ونە پلە وپایە وکورسی ودەسەڵات لەگەڵتان نەھاتن، گەڕانەوە لامان ھەروەک ئەو رۆژەی کەدروستمانکردن بەڕووت وقوتی وخەتەنە نەکراوی، بێ ماڵ وسەروەت وسامان، وە ئەوەشی کە پێمان دابوون لە ماڵ وسامانی دونیا ھەموویتان بەناچاری بەجێھێشت، وە ئەمرۆ ئەو بتانەی کە کردبووتانن بە بەنێوەندگیر وتکاکار ھیچیان نابینین لەگەڵتان بن! ئەو بتانەی کە کردبووتانن بەھاوەڵ وھاوبەشی خوا لەپەرستن وعیبادەتدا، بێگومان ھەموو پەیوەندیەک بچڕا لەنێوانتاندا، وە ئەو شتانەیش کە بەخەیاڵ کردبووتانن بەتکاکاری خۆتان وھاوبەشی خوا ھەموو تیاچوون و نەمان.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە