سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:93

وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ قَالَ أُوحِيَ إِلَيَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَيْءٌ وَمَنْ قَالَ سَأُنْزِلُ مِثْلَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ ۗ وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ ۖ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ

کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستێت و یاخود بڵێت: منیش وه‌حی و نیگام بۆ هاتووه‌، له ڕاستیشدا هیچی بۆ نه‌هاتبێت، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که وتویه‌تی: منیش وه‌ک قورئان کتێبێک داده‌به‌زێنم وه‌ک خوا دایبه‌زاندوه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مکارانه ببینی چۆن له ئێش و ئازاری سه‌ره‌مه‌رگدا (گیرێکیان خواردووه‌) فریشته‌کانیش ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و لێیان ده‌ده‌ن و (پێیان ده‌ڵێن): ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌، ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن، ئه‌مڕۆ له تۆڵه‌ی (خوا نه‌ناسیتاندا) سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن، چونکه شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به‌گه‌وره ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌ڕی پێ بهێنن.

تەفسیر

کێ لەو کەسە ستەمکارتە کە درۆ بەدەم خوای گەورەوە ھەڵدەبەستێت، بەوەی بڵێ: خوای گەورە ھیچی بۆ سەر مرۆڤەکان دانەبەزاندووە، یان بڵێ: خوای گەورە وەحی بۆ من ناردووە، واللەی خوا ھیچ وەحیەکی بۆ نەناردووە، یان بڵێ: منیش دەتوانم وەک قورئانەکەی اللە دابەزێنم، جا ئەی پێغەمبەر ئەگەر ئەو ستەمکارانەت لەکاتی سەرەمەرگدا بینی، وە فریشتەکانیش دەستیان بۆ درێژ دەکەن بۆ لێدان وسزادانیان، ئەو کاتە بەرقێکەوە پێیان دەڵێن: دە گیانی خۆتان لەجەستەتان دەربھێنن، وە ئێمە دەری دەھێنن ودەیکێشین، وە پێیشان دەڵێن: وا ئەمڕۆش بەوپەڕی سەرشۆڕی وڕیسواییەوە سزا دەدرێن بەھۆی ئەو درۆ ودەلەسانەی کە بەدەم خواتانەوە دەتانکردن، بەوەی بانگەشەی پێغەمبەرێتی وھاتنی وەحی وھاوشێوەی ئەوەی خوا نادرویەتی بۆ پێغەمبەرەکانی ئەو بانگەشەیەتان دەکرد، وە بەھۆی ئەوەش کە خۆتان بەگەورەتر لەوە دەزانی کە باوەڕ بەئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی خوا بکەن، جا ئەگەر ئەوە ببینیت ئەی پێغەمبەر ئەوا بەڕاستی کارێکی نەشیاویان لێ دەبینیت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە