سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:90

أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ ۖ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ ۗ قُلْ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ۖ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْعَالَمِينَ

ئه‌و (ناوبراوانه‌) ئه‌و که‌سانه‌ن که خوا (به‌تایبه‌ت) هیدایه‌ت و ڕینموویی کردوون، تۆش (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) شوێنی هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌وانه بکه‌وه (هه‌روه‌ها به‌و خه‌ڵکه‌) بڵێ: که من هیج جۆره کرێ و پاداشتێکتان له‌سه‌ر ڕێنموویی لێ داوا ناکه‌م، ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه‌ش (که به مندا ڕه‌وانه‌کراوه‌) ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌.

تەفسیر

ئائەو پێغەمبەرانە وئەوانەیشی باسکران لەباوباپیران ونەوە وبراکانیان ھەموویان بەڕاستی شوێن ھیدایەت وڕێنوێنی خوای گەورە کەوتوون، دەسا ئێوەش ئەی موحەممەد شوێن ئەوان بکەون چاو لەوان بکەن، تۆیش ئەی پێغەمبەری خوا بڵێ بە گەل وھۆزەکەت: من لەبەرامبەر گەیاندی ئەم قورئانە وئەم ئاینە داوای ھیچ پاداشتێکیتان لێناکەم، وە ئەم قورئانەیش تەنھا ئامۆژگاریە بۆ خەڵکی ھەموو جیھان بە مرۆڤ وجنۆکەوە، تاوەکو ڕێگای ڕاست ودروستی پێ دەربکەن وئاشنا بن بەھۆیەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە