سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:89
أُولَٰئِكَ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ۚ فَإِنْ يَكْفُرْ بِهَا هَٰؤُلَاءِ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًا لَيْسُوا بِهَا بِكَافِرِينَ
ئا ئه‌وانه‌ی (که ناوبران) ئه‌وانه‌ن کتێبی (ئاسمانی) و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیوون، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بڕوایان پێی نه‌بێت (له نه‌فامان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌که‌سانێکی ترمان (له ژیر‌و هۆشمه‌نده‌کان) سپارد و بڕوایان پێیه‌تی و پشتیوانیی لێده‌که‌ن و پێی بێ باوه‌ڕ نین.
تەفسیر
ئەو پێغەمبەرانەی کە باسکران کتێب ونامە وحیکمەت وپێغەمبەرێتیمان پێدان، جا ئەی موحەممەد ئەگەر گەل وھۆزەکەت باوەڕ نەکەن بەپێغەمبەرێتی وپەرتووک وحیکمەتی ئەو پێغەمبەرانە ئەوا گەلانێکی تر ئامادە وساز دەکەین کە بێباوەڕ نابن پێیان، بەڵکو باوەڕدارن پێی ودەستیان پێوە گرتووە، ئەوانیش کۆچەریەکان ویاریدەدەرەکانن (أنصار وموھاجیرەکان) وە ئەوانەیش دوای ئەوان بەچاکی شوێن ئەوان دەکەون.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە