سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:88

ذَٰلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۚ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ

ئه‌وه‌یه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی هه‌ر که‌سێکی پێ ده‌دات له به‌نده‌کانی (که شایسته بێت) خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ریک و هاوبه‌ش بڕیار بده‌ن، ئه‌وه هه‌رچی کارو کرده‌وه‌یه‌کی (چاکیشیان) هه‌یه هه‌مووی پووچ و بێ نرخ ده‌بێت.

تەفسیر

ئەوەی کردمان لەرێنومایی کردنیان بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی بەتەوفیق ویارمەتی خوای گەورەبوو، ئەو یارمەتی ھەرکەس لەبەندەکانی دەدات کە بیەوێت، ئەگەر ئەو پێغەمبەرانە ھاوبەشیان بۆ خوا دانابا ئەوا ھەموو کارەکانیان پووچەڵ دەبوویەوە، چونکە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا تەواوی کارە باشەکان پووچەڵ دەکاتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە