سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:91

وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ إِذْ قَالُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ عَلَىٰ بَشَرٍ مِنْ شَيْءٍ ۗ قُلْ مَنْ أَنْزَلَ الْكِتَابَ الَّذِي جَاءَ بِهِ مُوسَىٰ نُورًا وَهُدًى لِلنَّاسِ ۖ تَجْعَلُونَهُ قَرَاطِيسَ تُبْدُونَهَا وَتُخْفُونَ كَثِيرًا ۖ وَعُلِّمْتُمْ مَا لَمْ تَعْلَمُوا أَنْتُمْ وَلَا آبَاؤُكُمْ ۖ قُلِ اللَّهُ ۖ ثُمَّ ذَرْهُمْ فِي خَوْضِهِمْ يَلْعَبُونَ

(جوله‌که‌) وه‌کو پێویست قه‌دری خوایان نه‌گرت، ڕێزیان بۆ دانه‌نا، چونکه وتیان: خوا هیچ کتێبێکی بۆ هیچ که‌س دانه‌به‌زاندوه‌، پێیان بڵێ: باشه ئه‌ی کێ ئه‌و کتێبه‌ی دابه‌زاند که موسا هێنای (بۆتان)، له‌کاتێکدا نوورو هیدایه‌تیش بوو بۆ خه‌ڵکی، که‌چی ئێوه به‌ش به‌ش و پارچه پارچه‌ی ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی به‌دڵتان بێت نیشانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن و زۆریشی ده‌شارنه‌وه (به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان) هه‌روه‌ها بڵێ هه‌ندێک شت فێرکران که نه ئێوه نه باو و باپیرانتان ده‌تانزانی، پێیان بڵێ: هه‌ر خوا خۆی دایبه‌زاندوه و فێریشی کردوون، له‌وه‌ودوا وازیان لێ بهێنه با له به‌تاڵ و نادروستی خۆیاندا ڕۆبچن و گه‌مه‌و یاری بکه‌ن!!

تەفسیر

بتپەرست و موشریکەکان وەک پێویست ڕێزیان لەخوا نەگرت و نەیانناسی کاتێک بە پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) وتیان: خوای گەورە ھیچ وەحی و نیگایەکی نەکردووە بۆ ھیچ مرۆڤێک، ئەی پێغەمبەر تۆیش پێیان بڵێ: ئەی کێ تەوراتی ناردە خوارەوە بۆ موسا کە بووە ھۆی نوور و ڕوناکی و ڕێنموێنی بۆ گەلەکەی؟ جولەکەکان دەیخەنە ناو دەفتەرەوە و ھەڵی دەگرن ئەوەی تەبا بێت لەگەڵ ھەوا و ئارەزوویاندا ئاشکرای دەکەن و ئەوەشی پێچەوانەی ئارەزوویان بێت دەیشارنەوە و بەکەسی ناڵێن، وەک ئەو سیفەتانەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە لە تەوراتدا باسکراوە، وە ئەی عەرەب ئەوەی لەم قورئانەشەوە ئێوە فێری بوون لەو ھەواڵانەی کە تێدا ھاتووە کە نەخۆتان و نە باوباپیرانیشتان نەتاندەزانی، ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە، پاشان وازیان لێ بھێنە با بەگومڕایی و سەرگەردانی خۆیانەوە بتلێنەوە و گاڵتە بكەن تا ئەو كاتەی یەقینیان بۆ دێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە