سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:82

الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَٰئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ

ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و سته‌م و هاوه‌ڵگه‌ریان تێکه‌ڵ به ئیمانه‌که‌یان نه‌کردووه‌، ئاسووده‌یی و هێمنی هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه‌، هه‌ر ئه‌وانه‌ش ڕێنموومایی کراون.

تەفسیر

ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە، وە شوێن شەریعەتی ئیسلام کەوتوون، وە باوەڕەکەشیان تێکەڵاوی شیرک وبتپەرستی نەکردووە، ئاسایش ونەبوونی ترس لەسزای خوا ھەر بۆ ئەوانە وبۆ کەسی تر نیە، ئەوانە سەرکەوتون خوای گەورە سەرکەوتووی کردوون بۆ ڕێگای ھیدایەتی وڕێنوێنی بۆلای ھەق وڕاستی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە