سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:83

وَتِلْكَ حُجَّتُنَا آتَيْنَاهَا إِبْرَاهِيمَ عَلَىٰ قَوْمِهِ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَنْ نَشَاءُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ

ئه‌و وتو وێژو لێکۆڵینه‌وانه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئێمه بوو، کاتێک به‌خشیمانن به ئیبراهیم له‌سه‌ر گه‌له‌که‌ی و زاڵ بوو به‌سه‌ریاندا، قسه‌و بیروباوه‌ری به‌سه‌ر قه‌ومه‌که‌یدا سه‌رکه‌وت، جا هه‌ر که‌سێک بمانه‌وێت و (خۆیشی شایسته بێت) چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی به‌رز ده‌که‌ینه‌وه‌، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ دانا و کار به‌جێ یه و زانایه به‌هه‌موو شتێک.

تەفسیر

ئەمانە چەند بەڵگەیەک بوون کە پێشتر لە ئایەتی: ﴿فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالأَمْنِ﴾ باسکران، کە ئیبراھیم بەو بەڵگانە سەرکەوت بەسەر گەڵ وھۆزەکەیدا تاوەکو ھەرچی بەڵگەیان ھەبوو ھەموویانی وەڵامدایەوە، ئائەوانە بەڵگەگەلێکی ئێمە بوون بەخشیمان بەئیبراھیم تا بەھۆیانەوە سەرکەوێت بەسەر بەڵگەی گەل وھۆزەکەیدا، جا ھەر کەسێکیشمان بوێت لەبەندەکانمان پلەوپایەیان لەدونیا ودواڕۆژدا بەرز دەکەینەوە، ئەی پێغەمبەر پەروەردگارت زۆر دانا وکاربەجێیە لەکار وباری دروستکراوەکانی وبەڕێوەبەردنیان، وە زۆریش زانا وشارەزایە بە بەندەکانی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە