سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:81

وَكَيْفَ أَخَافُ مَا أَشْرَكْتُمْ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُمْ بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا ۚ فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالْأَمْنِ ۖ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ

من چۆن له‌و شتانه ده‌ترسم که ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن و چۆن ئێوه ناترسن له‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵتان بۆ خوا بڕیارداوه به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک که خوا ناردبێتی بۆتان، جا که‌واته کام ده‌سته شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بێ ترس و بیم بێت و به ئاسووده‌یی بژی؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌زانن ئه‌وه پێم بڵێن؟...

تەفسیر

چۆن من لەو بتانە بترسم کە لەبری خوا دەیانپەرستن؟ بەڵام ئێوە ناترسن لەو لەسەرنجامی پەرستنی ئەو بتانەی کە کردوتانن بە شەریک وھاوەڵی خوا بەبێ بوونی ھیچ بەڵگە وبورھانێک لەسەر ئەوەی کە دەیکەن؟! ئاخوا ئیتر کام دەستە وکۆمەڵمان، دەستەی یەکخواپەرستان، یان دەستەی ھاوەڵ بڕیاردەران لەپێشترین بەئاسایش وئەمن وسەلامەتی؟ ئەگەر ئێوە دەزانن کامیان لە پێشترە دەی شوێنی ئەوەیان بکەون، بێگومان ئەوەیان لەپێشترە بۆ شوێن کەوتن دەستەی باوەڕداران ویەکخواپەرستانە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە