سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:80
وَحَاجَّهُ قَوْمُهُ ۚ قَالَ أَتُحَاجُّونِّي فِي اللَّهِ وَقَدْ هَدَانِ ۚ وَلَا أَخَافُ مَا تُشْرِكُونَ بِهِ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ رَبِّي شَيْئًا ۗ وَسِعَ رَبِّي كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا ۗ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ
(که‌چی قه‌ومه ناله‌باره‌که‌شی) که‌وتنه موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ دژی (له وه‌ڵامیاندا ئیبراهیم وتی): ئایا ئێوه ده‌رباره‌ی خوای (تاکو ته‌نها) له‌گه‌ڵ مندا ده‌مه‌ده‌مێ و موجاده‌له ده‌که‌ن؟ له‌کاتێکدا ئه‌و به‌ڕاستی هیدایه‌تی داوم و ڕێبازی ڕاستی نیشانداوم و ناشترسم له‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن به‌شه‌ریکی خوا (چونکه ناتوانن زیانێکم پێ بگه‌یه‌نن) مه‌گه‌ر ویستی په‌روه‌ردگارمی له‌سه‌ربێت و بیه‌وێت شتێکم به‌سه‌ردا بهێنێت، په‌روه‌ردگارم به‌زانست و زانیاری هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، ئایا ئه‌وه بیرناکه‌نه‌وه و یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟
تەفسیر
جا کاتێک ئیبراھیم بەتەواوی لە بتەکان دوور کەوتەوە گەل وھۆزە بتپەرستەکەی کەوتنە دەمەقاڵی وناکۆکی لەگەڵیدا لەسەر یەکخواپەرستی، وە ترساندیان بەوەی کە بتەکانیان دووچاری زەرەروزیانیان دەکات، ئەویش پێی ووتن: ئایا ئێوە لەبارەی یەکخواپەرستی وتاک وتەنھایی ئەوەوە دەمەقاڵێم لەگەڵدا دەکەن وناکۆکن لەگەڵمدا؟ لەکاتێکدا پەروەردگارم یارمەتیداوم بۆ یەکخواپەرستی، وە دڵنیابن من لە بتەکانی ئێوەش ناترسم کە کردوتانن بەھاوەڵی خوا، چونکە ئەوانە ناتوانن ھیچ زەرەر وزیانێکم پێ بگەیەنن مەگەر خوای گەورە بیەوێت وحەز بکات تووشی ناڕەحەتیەکم بکات ئەگینا ئەوانە ناتوانن ھیچ زیانێکم پێ بگەیەنن، وە ھیچ شتێکیش لە ئاسمانەکان وزەوی لە عیلم وزانیاری خوای گەورە وون نابێت، دەی گەلی من ئیتر بۆ بیر ناکەنەوە لەو بێباوەڕی وھاوەڵ بڕیاردانەی لەسەرینی، بۆ وازی لێ ناھێنن وباوەڕ ناھێنن بەخوای تاک وتەنھا؟
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە