سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:79
إِنِّي وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ حَنِيفًا ۖ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ
به‌ڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم له په‌رستندا کردۆته ئه‌و زاته‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی فه‌راهه‌م هێناوه، له‌کاتێکدا ڕووم له‌هیچ شتێکی ترناکه‌م، به‌دڵئارامی ته‌واویشه‌وه (ده‌ڵیم که): هه‌رگیز من له ڕیزی موشریک و هاوه‌ڵگه‌راندانیم.
تەفسیر
بێگومان من ئاینی خۆم پوختە کردووە وڕووم کردە ڕووی پیرۆزی ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان وزەوی دورستکردووە، نەک وەك پەرستنی ئەوانەی پێشووتر، وە لەھەموو ھاوەڵدانان وبڕیاردانێکیش بۆ خوای گەورە لامداوە بەرەو یەکخواپەرستی پاڵفتە وبێ غەل وغەش ھەنگاوم ناوە، وە من لەو کەسانەش نیم کە ھاوبەشی بۆ دادەنێن ولەبری خوا شتی تر دەپەرستن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە