سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:70

وَذَرِ الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَعِبًا وَلَهْوًا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ۚ وَذَكِّرْ بِهِ أَنْ تُبْسَلَ نَفْسٌ بِمَا كَسَبَتْ لَيْسَ لَهَا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ وَإِنْ تَعْدِلْ كُلَّ عَدْلٍ لَا يُؤْخَذْ مِنْهَا ۗ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ أُبْسِلُوا بِمَا كَسَبُوا ۖ لَهُمْ شَرَابٌ مِنْ حَمِيمٍ وَعَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ

(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) وازله‌وانه بهێنه که ئاینی خۆیان کردووه به‌گاڵته‌وگاڵته‌جار و ژیانی دنیا فریوی داون و سه‌ر لێشێواوی کردوون، یادیان بهێنه‌ره‌وه به‌قورئان تا که‌س تیا نه‌چێت به‌هۆی کارو کرده‌وه‌ی ناله‌باریه‌وه‌، ئه‌و کاته جگه له خوا که‌س نه‌بێت پشتیوانی بێت، که‌سیش نه‌بێت تکاکاری بێت، چونکه کابرای خوانه‌ناس هه‌رچیه‌کی ببێت و بیه‌وێت بیکاته بارمته‌و فیدیه‌ی خۆی، لێی وه‌رناگرێت، ئا ئه‌وانه کاسانێکن که گرفتار بوون و تیاچوون به ده‌ست کارو کرده‌وه‌ی ناله‌باری خۆیانه‌وه‌، بۆ ئه‌وانه خواردنه‌وه و ئاوی له‌کوڵ و سزای به‌ئێش ئاماده‌یه‌، به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوونیانه‌وه‌.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر واز لەو موشریک و بتپەرستانە بھێنە کە ئاینەکەیان کردووە بە یاری و گەمە و گەپ، ئەوانەی لاقرتێ و گاڵتەیان پێ دێت، وە ژیانی دونیا و تام و لەزەتەکانی فریوی داون، بۆیە ئەی پێغەمبەر بە قورئان ئامۆژگاری خەڵکی بکە تاوەکو بەھۆی کار و کردەوەی خراپەوە خۆیان دووچاری فەوتان و تیاچوون نەکەنەوە، چونکە جگە لەخوای گەورە ھیچ پشتیوانێکی تر نییە بتوانێت بێت بەھانایانەوە فریایان بکەوێت و سەریان بخات، وە ھیچ تکاکارێکیش نییە بتوانێت ڕێگری سزای خوایان لێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا ، تەنانەت ھەرچی ماڵ و سامانی دونیایش ھەیە بیدات لەبری ئەوەی سزای سەختی خوای لەسەر ھەڵبگیرێت لێی وەرناگیرێت، ئەوانەی کە جڵەوی خۆیان دایە دەست دەروونی خۆیان بەھۆی ئەنجامدانی تاوان و گوناھەوە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاوی کوڵبەکوڵیان دەرخوارد دەدرێت، وە سزای بەئازاریان بۆ ھەیە بەھۆی بێباوەڕیەکەیانەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە