سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:71

قُلْ أَنَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُنَا وَلَا يَضُرُّنَا وَنُرَدُّ عَلَىٰ أَعْقَابِنَا بَعْدَ إِذْ هَدَانَا اللَّهُ كَالَّذِي اسْتَهْوَتْهُ الشَّيَاطِينُ فِي الْأَرْضِ حَيْرَانَ لَهُ أَصْحَابٌ يَدْعُونَهُ إِلَى الْهُدَى ائْتِنَا ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَىٰ ۖ وَأُمِرْنَا لِنُسْلِمَ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ

پێیان بڵێ: (ئایا ڕه‌وایه‌) په‌رستن و هاناو هاوار بۆ که‌سێک یان بۆ شتێک به‌رین، که نه ده‌توانێت قازانجمان پێبگه‌یه‌نێت نه زیان، ئایا ڕاسته پاشگه‌ز بکرێینه‌وه دوای ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی داین، ئێمه وه‌کو ئه‌و که‌سه بین که شه‌یتانه‌کان ده‌ستیان لێوه‌شاند بێت و شێتیان کردبێت، به‌سه‌ر زه‌ویدا سه‌رگه‌ردان بسوڕێته‌وه و چه‌ند هاوه‌ڵێکی (دڵسۆز)ی هه‌بێت، بانگی بکه‌ن بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت و (به‌سۆزه‌وه پێی بڵێن): وه‌ره بۆ لای ئێمه‌، (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) تۆ بڵێ: به‌ڕاستی من دڵنیام که هه‌ر ڕێنموویی خوا (ئاینی ئیسلام) ڕێنموویی ته‌واوه‌، ئێمه فه‌رمانمان پێدراوه که ته‌سلیم و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگاری جیهانیان ببین، (به‌قسه‌ی شه‌یتانه‌کان نه‌که‌ین).

تەفسیر

ئەی پێغەمبەری خوا بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ: ئایا جگە خوا بتانێک بکەینە خوا وبیان پەرستین کەھیچ سودێکیان بەدەست نیە سودمان پێ بگەیەنن، وە ھیچ زیانێکیشیان بەدەست نیە بتوانن زیانمان پێ بگەیەنن، وە دوای ئەوەی خوای گەورە ھیدایەتی داین وڕێنوێنی کردین بۆلای باوەڕ وئاینی ئیسلام ئایا جارێکی تر لەدین ھەڵبگەڕێینەوە وپاشگەز بینەوە؟ ئەوسا وەک ئەوانەمان پێ بێت کە شەیتانەکان فریویاندان وگومڕایان کردن، وە بەسەرگەردانی بەجێیان ھێشتبن وە ڕێنوێیش نەکرێن بۆ ھیچ ڕێگایەک، ئەوجا ھەندێک لەھاوڕێ وھاوەڵانی خۆی کە ڕێگای ڕاستیان گرتووەتەبەر بانگی دەکەن بۆ ھەق وڕاستی کە لەگەڵ ئێمەبە، کەچی بەگوێیان نەکات ونەچێت بەدەم بانگەوازەکەیانەوە، بۆیە ئەی پێغەمبەر تۆیش پێیان بڵێ: بێگومان ڕێگای ڕاست ھەر ئەو ڕێگایەیە کە خوای گەورە دیاری کردووە، وە خوای گەورەش فەرمانی پێکردووین کەملکەچی بین، ئەویش بە پابەند بوون بە یەکخواپەرستی وپەرستنی بەتاک وتەنھایی دوور لە ھەموو شەریک وھاوەڵ بڕیاردانێک، ھەر ئەویشە پەروەردگاری جیھانیان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە